بەشی نێودەوڵەتی: ناسر ئەبووشەریف نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە ئێران لە دووەمین ساڵوەگەری ئۆپەراسیۆنی "گەردەلوولی ئەقسا"، لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بەو ڕووداوە مێژووییە لە بەرخۆدانی فەلەستیندا ڕاگەیاند: ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا خاڵێکی وەرچەرخان بوو، بەو هۆیەی کە هاوکێشەی زلهێزی و سەرتربوونی ڕەهای ئیسرائیلی تێکشکاند و پرسی فەلەستینی خستە ناوەندی سەرنجی جیهانی. هەر بۆیە یاسای گەمەکە، بەرگریی بەرامبەرە؛ دوژمن توانای زیانگەیاندنی هەیە، بەڵام توانای کۆتاییهێنانی نییە و تێچووی ناوخۆیی-دەرەوەیی هێرشەکانی زۆر بەرز بۆتەوە.
ئەبوو شەریف لەبارەی هەڵمەتی خۆبەخشانەی جەماوەری و جیهانی بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین بە تایبەت بە کاروانی پاپۆرەیی مادلین، حەنزەلە و سەموود و پەیامی ئەو هەڵمەتانە، وتی: هەڵمەتی جەماوەری و خۆبەخشانەی خەڵکی جیهان، دوو پەیامیان هەیە؛ یەکەمیان ڕوو لە گەلی فەلەستینە و دەڵێ کە بەرگری لە قودس و وڵاتی فەلەستین دەکات و ئەویتریان ڕووی لە کۆمەڵگای جیهانییە و دەڵی کە چیتر تاقەتی ستەم و داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستینی نەماوە و هەر بۆیە بۆ تێکشکاندنی گەمارۆی کەرتی غەزە تێدەکۆشێت.
نوێنەری جیهادی ئیسلامی لە ئێران سەبارەت بە پێگەی بەرەی بەرخۆدان و یەکەمایەتییەکانی پاش شەڕ، ڕوونی کردەوە: بەرەی بەرخۆدان ئێستاکە هاوئاهەنگییەکی باڵاتر و بەرگرییکی پەیوەستەتری هەیە. سەقامگیریی ئاگربڕ و پاڵپشتی لە خەڵکی مەدەنی، یەکگرتوویی لە شەقامی سیاسی فەلەستینی، گەشەی بەرگریی هوشیارانە و خێراییبەخشین بە پەیجۆریی یاسایی-دیپلۆماتیکی جەنایەتەکانی ئیسرائیل، یەکەمایەتییەکانی بەرەی بەرخۆدانن.
ناوبراو لەبارەی کاریگەریی گەردەلوولی ئەقسا لە سەر کۆمەڵگای زایۆنی و داهاتووی کابینەی نتانیاهۆ، ڕاشیگەیاند: گەردەلوولی ئەقسا کەلێنی پێکهاتەیی وەک قەیرانی نامتمانەیی بە دامودەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل و هەروەها داڕمانی ئابووریی ئەو ڕژیمەی ئاشکرا کرد و تەنانەت ئەگەر کابینەی ئێستای نتانیاهۆ بمێنێتەوە، ئاسۆی ستراتژیکی تەنگەبەرتر دەبێت.
ئەبووشەریف کەلتووری بەرخۆدان لە بەرەی نوێی ئیجابی هەڵسەنگاندن و جەختی کرد: بەرخۆدانی کردەکی بۆتە نۆرمێک؛ خوێندن لە ژێرر ئاگر، خۆبەخشی، کاردۆخی بۆ مانەوە، و بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بە چەندین زمان، کەلتوور و فەرهەنگی بەرخۆدان لای بەرەی نوێی فەلەستینییەکانە و کارێکی کردووە کە بەرخۆدان لە دروشمەوە ببێتە ستایلی ژیان.
نوێنەری بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی وێرای ئاماژە بەوەی کە گەردەلوولی ئەقسا ڕێخۆشکەر بووە بۆ سەرهەڵدانی بەرەیەکی جیهانی لە دژی سیاسەتی داگیرگەرانەی تلاڤیڤ، وتیشی: گەردەلوولی ئەقسا نە تەنیا بەرەیەکی سەربازی، بەڵکوو تۆڕێکی چەندتوێژیی لە گوشاری ئەخلاقی و یاسایی لە دژی ئیسرائیل خەمڵاندووە؛ پەرەسەندنی بەفەرمیناسرانی دەوڵەتی فەلەستین، سەپاندنی سنووردارێتی چەکەمەنی لە دژی ئیسرائیل، پەرەسەندنی دۆسیەگەلی نێودەولەتی و تەشەنەی شەپۆلە گەمارۆییەکان لە دژی زایۆنییەکان، هەموو دەرکەوتەکانی ئەو تۆڕەە چەندتوێژە لە دژی زایۆنییەکانە.
زیادیشی کرد: پاش 7ی ئاکتەوبر کەلێنی نێوان دەوڵەتان و ڕای گشتی قووڵتر بووە و ئەوە واتە، یاسای نێودەوڵەتی مرۆڤدۆستانە بۆتە باڵێکی پڕتێچوو و پاوانکردنی گێڕانەوەی ڕۆژئاوایی خەریکە لەناو دەچێت و بەرەو زۆرینەگەریی ئەخلاقی و یاسایی دەچین.
بە نیسبەتی کاریگەریی ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا لە سەر بەرەی بەرخۆدانی ناوچەش، ناسر ئەبووشەریف لای وایە کە ئاستی پەیوەندییە میدانییەکان لە ناو بەرەکاندا بەرزتر بووە و ئەگەرچی بۆ خۆبواردن لە شەڕێکی هەمەلایەنە ڕیتمی شەڕەکان کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام بەرەی بەرخۆدان تەکوزیی کاردایی ڕوونتر و توانای سەپاندنی تێچووی بەردەوام لە سەر ئیسرائیلی زیاد کرد.
Your Comment